بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپا لە ڕێوڕەسمێکدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ستراتیژی ئێران دوای ئاگربڕی غەززە و لوبنان وتی: ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ کرد. لە غەززە یەک شیعەش نییە بەڵام ئیمام حسێن لەوێ دەرکەوت. بە وتەی ئیمام خومەینی ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەنجامەکەی. موسڵمانان ئەبێ بەرگری ستەملێکراوان بکەن و لەگەڵ ستەمکار شەڕ بکەن. ئێمە ئەو کارەمان کرد و لەمەوبەدواش دەیکەین.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە بەڵێنی سادقی 3 وتی: لە کاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەین. ئێمە 46 ساڵە بە باشی کارمان کردووە و لەمەوبەدواش بە پشتی خودا چاک دەچینە پێشەوە. بەرپرسانی ئیسرائیل خۆیان پاگەندەیان کرد کە حەماس سەرکەوت و ئەوان شکستیان هێناوە.

جێگری فەرماندەی گشتی سپا سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3 وتی کە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
News ID 54027
Your Comment