بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ڕەزا ڕەئوف شێبانی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سووریای سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پەیامی ئەرێنی لە نێوان تاران و دیمەشق پشتڕاست کردەوە .
وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا و ئێمەش پەیاممان لەوانەوە پێگەیشتووە. نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سووریا، زیادی کرد: تێڕوانینی ئێمە بۆ پێشهاتەکانی سووریا و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا دیدێکی پێشکەوتووە.
جەختیشی کردەوە: ئێمە بە وردبینی و بەدواداچوونەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین و لە کاتی گونجاودا بڕیاری خۆمان دەدەین. شێبانی بە ئاماژەدان بەوەی کە "پێویستە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی سووریا بەشدار بن لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵات"، زیادی کرد: هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پێشهاتەکانی دیمەشق ڕوونە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڵوێستە تایبەتەی کە سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەتی، پێمان وایە داهاتوو و چارەنووسی ئەو وڵاتە دەبێ لە لایەن خەڵکی ئەم وڵاتە دیاری بکرێت، هەروەها دەبێ هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لەم بابەتەدا بەشدار بن.
محەممەد ڕەزا ڕەئوف شێبانی جەختی لەوە کردەوە: بە دڵنیاییەوە سەقامگیری و ئاشتی سووریا بۆ ئێمە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و ئێمەش دژی هەر دەستوەردانێکی دەرەکیین لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.
Your Comment