بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند کە ڕێگاکانی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری بەیروت داخراون بەهۆی ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە زیارەتکارانی لوبنانی هەڵگرتبوو.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سوپای لوبنان دەستوەردانی کردووە بۆ کردنەوەی ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووت، دوای ئەوەی گەنجان لە ناڕەزایەتییەکدا بەرامبەر بە ڕێگریکردن لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە زیارەتکارانی لوبنانی هەڵگرتبوو، ڕێگای فڕۆکەخانەی بەیرووتیان گرتبوو.
Your Comment