بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی"، حازم قاسم ستەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: داگیرکەران زۆربەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕیان ڕانەپەڕاندووە و پێویستە ئیسرائیل بە ڕاپەڕاندنی یەکجاریی ڕێککەوتنەکە پابەند بێت، بۆوەی ئەسیرانی ئازاد بکرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەردەوامبوونیان بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ وڵاتانی ناوبژیکار بۆ ڕاپەڕاندنی دروست و یەکجاریی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، جەختی کرد: هەڵوێستی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە و هیچ هەڕەشەیەکی ئەمریکایی یان ئیسرائیلی قبووڵ ناکەین و لایەنە ناوبژیکارەکانیش بەڵێنییان پێداوین کە داگیرکەران ناچار دەکەن بە پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنەکە.
Your Comment