AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢١ ٢١:٠٥

زایەڵەی دەنگی اللە اکبر لە سەرانسەری ئێران بەرز کرایەوە

زایەڵەی دەنگی اللە اکبر لە سەرانسەری ئێران بەرز کرایەوە

خەڵکی ئێران، بە هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی، کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو، وەک نیشانەی یەکگرتوویی و نوێبوونەوەی بەیعەت لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی، دروشمی "الله ئەکبەر"یان بەرزکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو، خەڵکی ئێران جارێکی دیکە بە وتنەوەی بانگەوازی "الله اکبر" لە منارەی مزگەوتەکان و لە سەر بان و شەقامەکان یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.

هەموو ساڵێک لە شەوی 22ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی گەلانی ئێران، خەڵک کاتژمێر 9ی شەو دێنە سەربان و شەقامەکان و بە دەنگی بەرز اللە اکبر دەڵێنەوە.

News ID 53924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha