AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ١١:٥٩

بەرپرسی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی غەززە بۆ مێهر:

سەدا 75 ی ژێرخانەکانی تەندروستی غەززە لەناوچووە

سەدا 75 ی ژێرخانەکانی تەندروستی غەززە لەناوچووە

بەرپرسی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە جەختی کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سیستەمی تەندروستی و دەرمانی تەنیا شەڕ لە دژی نەخۆشخانەکان نەبوو، بەڵکوو شەڕ لە دژی مرۆڤایەتی و ورەی بەرخۆدانی خەڵکی ‌غەززە بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوون و هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە ماوەی 15 مانگدا گەورەترین خەساری لە کەرتی دەرمان و تەندروستی ئەو ناوچەیە دا .

هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەسەر دۆخی تەندروستی و دەرمان و نەخۆشخانە دەوڵەتییەکانی غەززە لەگەڵ مەروان ئەلهمس بەرپرسی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەنجام داوە.

ئەلهمس دەڵێت: ئێمە لە غەززە نزیک بە 32 نەخۆشخانەی دەوڵەتی، تایبەت و خێرخوازانەمان هەبوو بەڵام لە ماوەی شەڕدا تەنیا حەوت نەخۆشخانەی ماوە و پاشماوەکەی لەناوچووە. ئیسرائیل سەدا 75 ی ژێرخانە تەندروستییەکان لەوانە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی کردووەتە ئامانج. هەروەها لە 92 ناوەندی چاوەدێری سەرەتایی پزیشکی تەنیا 25 ناوەندی ماوە.

لە ئێستاشدا کە چەند نەخۆشخانەی کاتی و گەڕۆک کراوەتەوە بە هەموویانەوە بە قەد یەک نەخۆشخانەی دەوڵەتی گەورە خزمەتگوازی دەکەن.

ناوبراو دەڵێت: دۆخی شاری ڕەفەح تەنانەت قەیراناویترە چونکوو ژێرخان و سیستەمی تەندروستی بەتواوەتی لەناوچووە بەڵام بە هەموو توانمانەوە هەوڵ دەدەین تا نەخۆشخانەکان ببووژێنینەوە بەڵام زۆر تەنگ و چەڵەمە و لەمپەر لە سەر ڕێگامانە.

ئەو پەرپرسە ڕایدەگەیێنێت کە ئاستی گەییشتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە تا ئێستا 73 بارهەڵگر بووە کە ئەوە زۆر کەمە لە بەرانبەر ئاستی خەسارەکاندا.

News ID 53902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha