AP ١٤٠٤ گوڵان ١٥ ١٦:٣٢

هەڵوێستی نوێی یەکێتی ئەورووپا لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران

هەڵوێستی نوێی یەکێتی ئەورووپا لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە پاڵپشتی ئەو یەکێتیە لە دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: ئەو یەکێتیە پشتیوانی لە دیپلۆماسی لە پرسی ئەتۆمی ئێران دەکات.

کاڵاس لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەم کردووە بۆ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ دیپلۆماسی لە پرسی ئەتۆمی ئێران و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.

ناوبراو جارێکی دیکە پاگەندەی بێ بەڵگەی یەکێتیی ئەورووپای دووپاتکردەوە کە ئێران پاڵپشتی سەربازی بۆ ڕووسیا دەکات .

دەشڵێت: داوام لە ئێران کرد پاڵپشتی سەربازیی ڕووسیا ڕابگرێت و نیگەرانییەکانیشم سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئەوروپی دەستبەسەرکراو وروژاند.

جەختیشی کرد: پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئێران لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونە.

لێدوانەکانی کاڵاس سەبارەت بە پشتیوانی لە دیپلۆماسی لە پرسی ناڤۆکی ئێران لە کاتێکدایە کە دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە

News ID 54906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha