AP ١٤٠٤ گوڵان ١٥ ١٩:٠٣

منداڵانی فەلەستینی لە ناو وێرانەکانی غەزەدا برسی و توونی دەمرن

منداڵانی فەلەستینی لە ناو وێرانەکانی غەزەدا برسی و توونی دەمرن

سەرچاوەگەلی نەخۆشخانەیی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی منداڵانێک هەواڵیان دا کە بە هۆی بەدبژێوی لە غەزەدا شەهید بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، سەرچاوەگەلی نەخۆشخانەیی لە غەزەدا ئەوڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە ژماری منداڵانێک کە بوونەتە قوربانیی بەدبژێوی لە کەرتی غەزدا گەیشتۆتە 57 کەس.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، منداڵان لە غەزەدا لە کەشێکی وێرانە و لە ناو ئۆردووگا کارەساتبارەکاندا دەژین، هەر بۆیە ڕزگارکردنی منداڵانی غەزە، نەک بژێرەک بەڵکوو ئەرکێکی مرۆییە.

هاوکات سندووقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونیسێف) هوشداری دا کە زیاتر لەسەدا 96ی ژنان و منداڵانی غەزە (واتە نزیکەی 1 ملیۆن و 950 هەزار فەلەستینی لە کۆی 2،2 ملیۆن دانیشتووی غەزە) لە دۆخێکی نائەمنی خوراکیدان و چیتر توانای دابین‌کردنی پێداویستییە سەرەتاییە خوراکییەکانیان نییە.

News ID 54907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha