به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئانادۆڵۆ، ئەرشیڤرێگە بە ئۆجالان دەدرێت کە محەمەد ئۆجالان-ی برای لەناو زیندانی ئیمرالی ببینێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کات و رۆژی سەردانی کردنەکە بە نهێنی ماوه‌ته‌وه و تا ئێستا به وردی باسی نه‌کراوه.
ئۆجالان بۆ دوایین جار لەمانگی نیسانی رابردوودا چاوی کەوتبوو بە کۆمیتەی رێگریکردن لە مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا.
له هه‌واڵه‌کاندا باسی ئه‌وه ده‌کرێرت که وه‌زاره‌تی داد بڕیاریداوه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له ۱۴بۆ ۱۸ئهم مانگه‌دا رێگه بدرێت به سه‌ردان كردنی زیندانییه‌كانی دورگه‌ی ئیمراڵی له‌ناویاندا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
له ۲۹ ی نیسانی ساڵی رابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێكه به كه‌سوكارو پارێزه‌رانی ناده‌ن سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن كه له‌ساڵی ۱۹۹۹ ه‌وه له دورگه‌ی ئیمراڵی زیندانییه.
رێگه‌دان به بینینی ئۆجه‌لان دوای چه‌ند رۆژێك دێت له راگه‌یاندنی مانگرتنی هه‌تا هه‌تایی له‌خواردن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به ده‌به‌په.
له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیاوه به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌و كه‌سوكارو پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان هیچ زانیارییه‌كیان نییه له‌باره‌ی دۆخی ئۆجهلانهوهو چه‌ند جارێك داوای بینینی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
Your Comment