بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا(میت) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە شیراز عومەر فەرماندەی باڵای پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە سووریا کوژراوە.
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی ئەناتۆڵی، ڕێخکراوی میتی تورکیا لە بەیاننامەیەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکی ورددا لە سووریا، شیراز عومەر بە ناوی ڕێکخراوەیی سۆزدار عەفرین لە فەرماندە باڵاکای پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە ڕێگای ڕمیلان-مالکیە لە سووریا کوژراوە.
تا ئێستا مێدیاکانی نزیک لە پەکەکە سەبارەت بە ئەو ئۆپراسیۆنەی میت هیچ باسێکیان نەکردووە.

ڕێکخراوی میتی تورکیا پاگەندەی کوژرانی شیراز عومەر لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە کوردستانی سووریا دەکات.
News ID 53797
Your Comment