بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕادۆسڵاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵندا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
عێراقچی بە ئاماژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی ڕایگەیاند: ئێران هەمیشە پابەند بووە بە ڕێبازێک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ و کارلێککردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دامەزراوە .
وتیشی: لە هەمان کاتدا بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان.
Your Comment