بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لهههواڵێكدا کەناڵی ئێس تیڤیی سوێدی ئاشكرایكرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو،تەرمی سەلوان مۆمیکا ئەو پەناخوازە عێراقییەی چەندجارێک قورئانی پیرۆزی سووتاندوە، بەکوژراوی لەنێو ماڵەکەیدا، لەگەڕەکی سوێدەرتالیا لەباشووری شارى ستوکهۆلم دۆزراوەتەوە.
هاوکات ماڵپەری "سوید 24" ئاماژەی بەوەداوه، ڕووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 11ى شەو ڕوویداوه، کەسێک چووەتە نێو شوققەكهى سەلوان مۆمیکا و دەستڕێژیی گولەی لێکردووەو دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لهدهستداوه، بهڵام تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی سوید بەشێوەیەکی فەرمی کوژرانی ئەو پەناخوازە عێراقییانەیان پشتڕاستنەکردوەتەوە.
ڕۆژی 28ى 6ى 2023 لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بوو، مۆمیکا لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید قورئانی سووتاند، دواتر سێجاری دیکە دووبارەی کردەوە، ئەو ڕەفتارەی مۆمیكا، جیهانی ئیسلامیو عەرەبیو تەنانەت ئەورووپاشی نیگەرانکرد، بەهۆیەوە لەعێراق هێرشکرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەو سوتێندراو عێراق باڵیۆزی خۆی لەو وڵاتە کشاندەوەو داوای لەباڵیۆزی ئەو وڵاتەش کرد عێراق بەجێبهێڵێت.
سەلوان، کە لەلایەن دادگەکانی عێراق داواکراوەو عێراق بەفەرمی داوای ڕادەستکردنەوەی لەسوید کردبوو، پێشتر لەبەغدا ژیاوە، دوای سەرهەڵدانی داعش لەساڵانی 2016و 2017 گروپێکی چەکداریی بەناوی "کەتیبەکانی هەڵۆکانی سریان"و پارتی یەکێتیی سریانیی دیموکراتی دامەزراندوە.
ناوی تەواوەتی مۆمیکا، سەلوان سەباح مەتی مۆمیکایە ساڵى 1986 لەشارۆچکەی حەمدانییە (قەرەقوش)ی زۆرینە کریستیان نشینی سەر بەپارێزگای نەینەوا لەدایکبوەو چەند ساڵێکە لەهاوژینەکەی جیابوەتەوە
![سەلوان مۆمیکا کوژرا سەلوان مۆمیکا کوژرا](https://media.mehrnews.com/d/2025/01/30/3/5354238.jpg?ts=1738226004284)
تەرمی سەلوان مۆمیکا بەکوژراوی لەنێو ماڵەکەیدا، لەگەڕەکی سوێدەرتالیا؛ لە باشووری شارى ستوکهۆلم دۆزراوەتەوە.
News ID 53796
Your Comment