بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژی پیرۆزی جێژنی بەپێغەمبەربوونی حەزرەتی محەمەد(د.خ) بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەسەڵات، باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە چینە جیاجیاکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە جێژنی پیرۆزی مەبعەس لە گەلی ئێران، ئۆمەتی ئیسلامی و هەموو ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکەم وتیان: مەبعەس حەزرەتی محەممەد بۆ ئازادەکانی جیهان بەڕاستی جێژنە.
هەروەها زیادیان کرد: ئەمساڵ جێژنی مەبعەس هاوکاتە لەگەڵ جێژنی بەفرانبار هیوادارین رەوتی بەفرانبار، ڕەتوی شۆڕشی ئیسلامی، کارێک کە ئێمە خەریکین ئەنجامی دەدەین و ئامانجی دامەزرێنەری پەیڕەوی لە پێغەمبەر و بەپێغەمبەربوون بووە، بە پشتی خودا لە هەمان ڕێگادا درێژەی هەبێت و ڕێگای خۆی بچێتە پێشەوە.
ڕێىەری ئێران وتیان: ئەگەر عەقڵ و ئیمان بەکاربهێنین، لە ڕاستییەکانی ژیان و لە بیری ئێمەدا، بەپێغەمبەر بوون و کار و گۆڕانکاری دێتە دی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەمان پێوەندیدا زیادیان کرد: واتا هەمان گۆڕانێک کە لە سەرەتای بەپێغەمبەربوون هاتە دی و خودی پێغەمبەری ئیسلامی سینگی کردە قەڵغان و هاتە گۆڕەۆان و کارەکانی بە هەوڵی بێ وچان ئەنجام دا، لە هەموو کاتەکاندا بە پێی جیاوازی مرۆڤەکان مومکینە بەڵام مەرجەکەی چییە؟ مەرجەکەی ئەوەیە کە ئەو دوو هۆکارە کە ئەو گەورەپیاوە ئەنجامی دا، بەکار بێت: واتا عەقڵ و ئیمان.
عەقڵ و ئیمان بەکاربهێنین مەبعەس دێتە دی
جەختیان کرد: ئەگەر عەقڵ و ئیمان بەکاربهێنین بەپێغەمبەربوون دێتە دی ، هەوڵ دەدرێت و گۆڕانکاری دروست دەبێت. گۆڕانکاری لە زەین، گۆڕانکاری لە ڕاستییەکانی ژیان دێتە دی و کێشەکان چارەسەر دەبن و چاکسازی دەکرێت. وانەیەک کە ئەبێ لە بەپێغەمبەربوونەوە وەریبگرین ئەوەیە.
ئەمریکا لە کۆنترۆڵی گەورە دەوڵەمەندەکانی جیهانە
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئەمڕۆ وەسفی تەواوی ئیستعمار و ئیستکباری ئەمریکایە و ئەمریکا لە کۆنترۆڵی گەورە دەوڵەمەندەکانی جیهانە
ئەوە بزانین
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر زەروورەتی وشیاری لە ئاستی جیهانی جەختیان کرد: ئەبێ وشیاری بین کە لەگەڵ کێ بەرەوڕوو دەبینەوە و لەگەڵ کێ دانوستان و گفتوگۆ دەکەین. بزانین لە پشت پێکەنینە دیپلۆماسییەکانەوە؛ دوژمنایەتی و ڕق شاردراوەتەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەوتی بەرخۆدان لە ئێستای دڵۆپێک لە بێعسەتی پێغەمبەر و شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد و بە ئاماژە بە سەرکەوتنی سەرسووڕهێنەری غەززە وتیان: ئەو ناوچە بچوونە توانی ئیسرئایلی تا ددان پڕچەک کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت بەچۆک دابهێنێت و ئەو سەرکەوتنە بەهۆی بەکارهێنانی عەقڵ و ئیمان و پشت بەستن بە خودایە.
دوژمن و دۆست پێیان وابوو حزبوڵڵا کۆتایی هاتووە
ڕێبەری ئێران بەرخۆدانی حزبوڵڵا سەرەڕای خەساری لەدەست دانی شەهید نەسروڵڵای نمانەیەکی دیکە درەوشانەوەی بەرخۆدان وەسف کرد و زیادیان کرد: مەگەر چەند مرۆڤی گەورە لە جیهان لە ئاستی سەید حەسەن نەسروڵڵا هەیە؟ بە لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە و لە حاڵێکدا کە دۆست و دوژمن پێیان وابوو کاری حزبوڵڵا کۆتایی هاتووە، حزبوڵڵا نیشانی دا نەک هەر تەواو نەبووە بەڵکوو لە هەندێک بواریشدا بە ورەی زیاترەوە لە بەرانبەر ئیسرائیلەوە وەستایەوە.
Your Comment