بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕاپۆرتەکان باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرىڵاو لە هۆتێلێکی 9 نهۆمی نیوەکارە لە شاری ئانتالیای سەر بە پارێزگای ئالانیای تورکیا و تێوەگلان و یەخسیربوونی چەندین کرێکار لەو بینایەدا دەکەن.
لەمناوە وێنە و گرتەگەلی بڵاوبۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژمارێک کرێکار نیشان دەدا کە لەو ئاگرکەتنەوەیەدا یەخسیرن.
شایانی باسە، تا ئێستا هەواڵ و زانیارییەکی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو نەبۆتەوە.
Your Comment