بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا: عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە گرووپە چەکدارەکان پابەندەی فەرمانەکانی دەوڵەتن و هەر جۆرە پێشنیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت کردووەتەوە.
لەلایەکئی تریشەوە شەفەق نیوزی عێراق ڕایگەیاند: ڕەشدی لە گفتوگۆ لەگەڵ فڕانس 24 وتوویە: گرووپە چەکدارەکان، گرووپگەلێکی عێراقین و بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چالاکییەکانی ئەوان لە ژێر چاوەدێری دەوڵەت بێت، هەر وەک گرووپە پێوەندیدارەکان بە حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقن.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کەناڵە فەڕەنسییە ڕایگەیاندووە کە حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێڕاقە و پێویستی بە هێنانە ئارای ئەو باسانە نییە.
ئەوە پرسێکی نێوخۆییە و دەوڵەت کۆنترۆڵی دۆخەکەی بەدەستەوەیە و دەمێکە کە کێشەیەک لە ئەو بارەوە نەبووە.
سەرۆک کۆماری عێڕاق هەر جۆرە هەڵوەشاندنەوەی بەسیجی خەڵکی عێراق (حەشدی شەعبی) ڕەت کردەوە.
News ID 53742
Your Comment