AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٦ ٢٠:٢٣

هۆشداریی پێش‌نوێژی هەینی بەغدا لە دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جۆلانی لە عێراق

هۆشداریی پێش‌نوێژی هەینی بەغدا لە دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جۆلانی لە عێراق

پێش‌نوێژی هەینی بەغدا جەختی کرد: دەسەڵاتی نوێی عێراق هەڵە و ئیرادی زۆری هەیە، بەڵام بەوەشەوە زۆر لە حکوومەتانی عەرەبی و لەوان میسر و ئۆردۆن و سووریا باشترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سید یاسین مووسەوی پێش‌نوێژی هەینی بەغدا بە ئەماژە بە سەقامگیریی عێراق و هەوڵی ترامپ بۆ سەرخستنی پیلانی ئیسرائیلی گەورە وتی: دەسەڵاتی نوێی عێراق هەڵە و ئیرادی زۆری هەیە، بەڵام بەوەشەوە زۆر لە حکوومەتانی عەرەبی و لەوان میسر و ئۆردۆن و سووریا باشترە.

وتیشی: ئەو تۆقاندنە نوێیەی بە هاتنی ترامپ سەبارەت بە ڕووخاندنی دەوڵەت و سڕینەوەی گرووپیگەلی بەرخۆدان و حەشدی شەعبی ورووژاوە، تەنیا شەڕێکی پاگەندەییە و دوژمن هەوڵ دەدا لەو ڕێگەوە سیاسەت بکاتە جێگرەوەی شەڕ بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی.

ئایەتوڵڵا مووسەوی جەختیشی کرد: ئەگەر بەرەنگاری پڕۆژەی ئەمریکایی-زایۆنی نەبینەوە ئەوا دەبێ شایەدی پەیوەست‌بوونی بەشگەلێک لە خاکی ئۆردۆن، عێراق، سووریا و تەنانەت عەرەبستانی سعوودی بە ڕژیمی زایۆنی بین و ئەمەش واتە هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جۆلانی لە عێراق.

News ID 53738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha