بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، سەید عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانی ئەوڕۆی بە بۆنەی ئاگربڕی غەزە، وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی مێژوویی و مەزنی گەل و بەرخۆدانی فەلەستین هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی، وتی: هێزەکانی بەرخۆدانی غەزە بەپێچەوانەی پڕچەکبوونی دوژمنانیان، تەنیا بە جیهازاتی کەم و ساکار، لە گەماڕۆیەکی تونددا شەڕیان دەکرد و لە کۆتاییدا بە گیانبەختکردنی خەڵکانێکی زۆر و شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە، ساڵح عاروەری، یەحیا سەنوار و چەندین فەرماندەی تری مەیدانی و وێڕای دەستەوەستانیی بەربڵاوی وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین، دوژمنیان تێکشکاند.
وتیشی: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا هەنگاوێکی بەرز بوو لە بواری جیهادی فەلەستین و خۆڕاگریی زیاتر لە 15 مانگی غەزە، گۆڕانێکی گەورە و گرنگ و ئەزموونێکی سەرەکوتوو بوو و نیشانی دا کە بەرخۆدان لە هەڵویستە سیاسییەکانیدا پاوەجێیە و تەسلیمی گوشار و هەوڵی باجدەرانە نابێت و ئەوی دوژمن لە مەیداندا بەدەستی نەهێنا، لە دانوستانەکانیشدا نەیدایێ.
ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها بزووتنەوەی جەماوەریی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلەستینی نرخاند و جەختی کرد: ئێمە چاودێریمان بەسەر ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕدا دەبێت و دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانمان پەیوەستە بە پابەندیی دوژمن بە بەڵێنەکانی و دوژمن دەبێ باش بزانێت کە لە ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربڕ، دەسمان لە سەر پەلەپیتکەیە.
Your Comment