AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ١٧:٣٠

ئەبوو حەمزە: هێرش بکەن تەرمی دیلەکانتان دەگەڕێتەوە

ئەبوو حەمزە: هێرش بکەن تەرمی دیلەکانتان دەگەڕێتەوە

وتەبێژی کەتیبەکانی قودس سەبارەت بە تەشەنەی هێرشی زایۆنییەکان لە دواکاتژمێرەکانی ڕاپەڕاندنی ئاگربڕ بۆ سەر کەرتی غەزە هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینییەکان، ئەبوو حەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە تەشەنەی هێرشی زایۆنییەکان لە دواکاتژمێرەکانی ڕاپەڕاندنی ئاگربڕ بۆ سەر کەرتی غەزە هوشداری دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: خێزانی ئەسیرانی دوژمن دەبێ داوا لە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بکەن لە دەستهەڵگری هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە لە دواکاتژمێرەکانی ڕاپەڕاندنی ئاگربڕ بێت، چونکە لە کاتێدا کە بەرخۆدان دوائامادەکاریی مەیدانی بۆ ئازادکردنی منداڵانتان دەدا، ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی کوژرانیان.

ئەبوو حەمزە جەختی لەوەش کرد: تەشەنەی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە، ئێمە بە دوو ئاراستەدا دەبات: پێشوازیی خێزانی ئەسیران لە منداڵەکانیان لە ناو تابووتدا، یان لە ماڵی خۆیاندا.

News ID 53638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha