بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین خولی خەڵاتی ئەدەبی کاڵ بە دروشمی "لەستایشی ئەدەبیات، لەپێناوی داهێناندا"، پاش داوەری و هەڵسەنگاندنی 311 بەرهەمی کتێبی بەشداربوو لە ژانرەکانی شێعر، چیرۆک و ڕۆمان، بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی کوردی، براوەکانی ئەم خولەی لە سێ ژانری شێعر، چیرۆک و ڕۆمان دەستنیشان کرد.
ئەم هەڵمەتە فەرهەنگی و ئەدەبیە لە لایەن دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەری کاڵ بە بەرپرسیارێتی دوکتۆر بەیان عەزیزی و هاوسەرەکەی ڕەزا عەلیپوور ، ئەنجام درا.
داوەرانی ئەم خولە لە خەڵاتی ئەدەبی کاڵ کە بریتین بوون لە د. محەمەد ڕەحیمیان، بریا کاکەسووری، کامبیز کەریمی، د. عەلی ئۆلفەتی، فەرهاد شاکەلی، ئەحمەد چاک، ئەمجەد غوڵامی و ... پاش هەڵسەنگاندنی 174 کتێب، ئەنجامەکانیان بە گوێرەی خوارەوە ڕاگەیاند:
ئا: براوەکانی بەشی شێعر
١. کتێبە شێعرەکانی سۆرانی:
د. نەزەند بەگیخانی، بەشدار سامی، قادر نیازی، سۆران محەمەد سوورە، گوڵاڵە دروودیان، یۆنس حسەینی، ئازاد یوونسی، ڕاهوز کامران، کەریم خزری، ئیبراهیم فەرەجی، نەشمیل بەرزنجی، سومەیە جەلال، کاروان حاجی، شەریف مورادی، ئیرج عەبادی و سروشت نەوزاد.
٢. کتێبە شێعرەکانی کرماشان و ئیلام:
مەهتاب ڕەشیدیان، ئێحسان نەجەفی، محەمەد جواد جەلیلیان، سومەیە فەلاحی، مێهرداد زیبایی و نەسرین باوندپوور.
٣. کتێبە شێعرەکانی هەورامی:
ئامینه ڕەحیمی (ژوان)، ئەحسەن ڕەشیدی
ب: براوەکانی بەشی چیرۆک و ڕۆمان
١. کتێبی چیرۆک و ڕۆمانی سۆرانی:
ماپارە ئیبراهیمی، نیشتمان قادریان، ڕەسوول سەفریانی، چنوور سەعیدی، لیلا نوورانی، هەلو فەریق، جێگر بەختیار. ئیدریس بەردەنووس، سۆران کوردپوور، چیا پەرویزپوور، ئەسعەد زورابی، سینا خەلیلی، سارا سادقزادە و ئارام محەمەد
٢. کتێبی چیرۆک و ڕۆمانی کەلهوری:
مازیار نەزربیگی
٣. کتێبی چیرۆک و ڕۆمانی کەلهوری:
ڤهل مهسن، قاسم پیرۆ و کاموران چاکر
Your Comment