بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە 9 شاری سووریا کە زۆرینەی هاووڵاتی عەلەوی تێدایە بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی هەوڵ دەدەن.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد: شارگەلێک وەکوو تەرتوس، لازقیە و جەبەلە هەوڵگەلێکیان بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە سێبەری بەرز بوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی گرتووەتە پێش.
ئەوان وتیشیان: لە هەفتەکانی ڕابردوودا لانیکەم 300 هاووڵاتی عەلەوی بوونەتە قوربانی جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی و چارەنووسی 500 کەسی دیکەش نادیارە. هەروەها پێنج هەزار عەلەوی لە زیندانەکانی ڕژێمی جۆلانیدان.
پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی جۆلانی لەسەر دابەش کردنی دەسەڵات لە سووریا
عەبدولڕەزاق ئەحمەدی یەکێک لە شێخەکانی خێڵی ئەعەکیدات لە سووریا جەختی کرد کە پێکدادانی چەکداری لە نێوان تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی بەهۆی دژایەتی لەسەر دەسەڵای هاتووەتە ئاراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێکدادانە چەکدارییە بەهۆی کێشە لەسەر شێوەی دابەش کردنی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی شارە باکوورییەکانی سووریا ڕووی داوە.
ئەحمەدی زیادی کرد: ژمارەیەک لە سەرکردە تیرۆریستەکان بەهۆی پەرەسەندنی کێشە و دژایەتییەکان لەگەڵ ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی لە ئەو گرووپە جودا بوونەتەوە.
ناوبراو وتیشی کە دوابەدوای ئەو گۆڕانکاریانە گومانەکان لەسەر روودانی شۆڕشێک لە دژی دەسەڵاتی جۆلانی چڕ بووەتەوە.
ناڕەزایەتی خەڵکی سووریا بە پەرەسەندنی تیرۆر و نائەمنی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد
دانیشتووانی شاری جەبەلە لە باشووری لازقیە لە نارەزایەتی بە پەرەسەندنی نائەمنی و تیرۆر و تەقینەوە و ئاگرتێبەردانی ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراو و ڕفاندنی خەڵکی ئەو شارە هاتوونەتە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
Your Comment