بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا نەجاتی لەوبارەوە وتی: نزیکەی ١٥ ساڵە بە شێوەی پڕۆفێشناڵ یاری والیباڵ دەکەم و سێ جار لە ڕکابەرییەکانی پارائاسیایی بە هاوڕێی یانەی نەتەوەیی خەڵاتی زێومان بردۆتەوە و بۆ دوایین سەرکەوتنمان لە یارییەکانی هانگێژۆ، ڕێبەری ئێران ئەنگوستیلە و چەفیەی خۆیانیان بەدیاری بەخشییە هەموو ئەندامانی یانەکە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی زیندانییە نائانقەست و ماڵییەکان و دەسکورتی هەندێک لەو کەسانە، وتیشی: دیتن و بیستنی بەسەرهاتی ئەو زیندانییانە هانی دام کە ئەم دیارە گرنگ و بەنرخەم لە پێناوی ئازادی ئەواندا دابنێم بۆ فرۆش و بۆ ئەو مەبەستە ئەنگۆستیلەکەم ڕادەستی پارێزگاری هەمەدان کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی باوک بیخاتە مەزادەوە، بەڵکوو ببێتە هەوێنێک بۆ ئازادی بەشێک لە باوکە زیندانییەکان.
Your Comment