AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ٢١:٣٩

هاووڵاتییەکی سویسڕا لە زیندانەکانی ئێران خۆی کوشت

هاووڵاتییەکی سویسڕا لە زیندانەکانی ئێران خۆی کوشت

سەرۆکی گشتی دادگاکانی پارێزگای سێمنان لە خۆکوژی هاووڵاتییەکی سویسڕای لە زیندانی ئەم شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد سادق ئەکبەری دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە خۆکوژی هاووڵاتییەکی سویسڕا کە بە تاوانی سیخوڕی دەستگیر کرابوو، هەواڵی دا.

وتیشی: هەموو بەڵگەکان لە شوێنی مانەوەی ئەو کەسە لێک دراوەتەوە و ئاشكرا بووە کە خۆی کوشتووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو هاووڵاتییە سویسڕاییە بە تاوانی سیخوڕی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و بەڵگەکان ئەو بابەتەیان سەلماندووە و دۆسیەکەی خەریکە لێک دەدرێتەوە.

ئەکبەری رایگەیاند: کە ئەو هاووڵاتییە سویسڕاییە داوای لە هاوزیندانیەکەی دەکات کە بڕوات خواردنی بۆ بهێنێت و لە کاتی چوونی ئەودا، هەلەکە ڕەخساو دەبینێت و خۆی دەکوژێت و هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی ناوبراو بێ ئەنجام دەبێت.


News ID 53512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha