AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٦ ١٧:٥٣

وەردەکارییەکانی سەفەری سوودانی بۆ تاران ڕاگەیێندرا

وەردەکارییەکانی سەفەری سوودانی بۆ تاران ڕاگەیێندرا

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: سەفەری ڕۆژی چوارشەممەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، لە وەڵامی سەفەری چەند مانگ لەوە پێشی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق، سەبارەت بە وردەکارییەکانی سەفەری ڕۆژی چوارشەممە(١٩ی بەفرانبار)ی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، وتی: ئەم سەفەرە لە وەڵامی یەکەمین سەفەری دەرەوەیی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: سوودانی بە هاوڕێی شاندێکی سیاسی و ئابووری، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ سەردانی تاران دەکات و وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات، لایەنەکان سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕووداوەکانی سووریا گفتوگۆ دەکەن و هاوکات هەر دوولا پەیجووری ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە پێشووەکان دەبن.

News ID 53436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha