AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ٠٩:٣١

دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی دەیان کەسی لە بنکەی سەرەکی ڕژێمی جۆلانی

دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی دەیان کەسی لە بنکەی سەرەکی ڕژێمی جۆلانی

سەرچاوە سووریاییەکان لە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەڤەری ئیدلب بنکەی سەرەکی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی ڕژیمی تیرۆریستی جۆلانی چەند گۆڕی بەکۆمەڵیان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی ئیدلب شاردبووەوە بەڵام دانیشتووانی ئەو ناوچە لە کاتی بەڕێوە بردنی هەڵمەتی پاک کردنەوە، توانیان سێ گۆڕی بەکۆمەڵ بدۆزنەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گۆڕانە تەرمی دەیان کەسی سەربازی و سڤیلی سووریایی تێدا بووە.

سەرچاوەکان زیادیان کرد کە قوربانیانی نێژراو لە ئەو گۆڕانە هەر هەموویان لەلایەن چەکدارەکانی جەولانییەوە کوژرابوون چونکوو ئەو کەسانە لە ساڵانی ڕابردوو کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان بەدەستەوە هەبوو.

News ID 53460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha