AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ٠٨:٥٦

باڵوێزی ئێران لە عێراق وردەکارییەکانی سەفەری محەمەد شیاع سوودانی ئاشکرا دەکات

باڵوێزی ئێران لە عێراق وردەکارییەکانی سەفەری محەمەد شیاع سوودانی ئاشکرا دەکات

باڵوێزی ئێران لە بەغدا دەڵێت ڕۆژی چوارشەمە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە وەڵام بە بانگهێشتی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە سەردانی تاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا، سەبارەت بە سەفەرەکەی محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: بەڕێز مەسعوود پزشکیان لە یەکەم سەفەری دەرەکی خۆی سەردانی عێراقی کرد و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش لە وەڵام بە ئەو سەفەرە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری دەگاتە تاران.

ناوبراو وتیشی کە سەفەرەکەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بۆ تاران یەک ڕۆژە دەبێت و پرسی دوولایەنە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەتایبەتی پرسی سووریا دەکەوێتە بەر باسەوە.

ئالی سادق درێژەی دا: هەروەها لە ئەو سەفەرەدا ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لە سەفەرەکەی بەڕێز پزشکیان بۆ بەغداش شوێنگیری و لێک دەدرێتەوە،






News ID 53459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha