AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٤ ٢١:١٤

عێراقچی: ئێران بە مەرج ئامادەی دانوستانە

عێراقچی: ئێران بە مەرج ئامادەی دانوستانە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بەمەرجی متمانە دروست کردن و هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەری دانوستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە ئامادەین بچینە ناو دانوستانی بنیاتنەرەوە.

وتیشی: ئەو فۆرمولەی کە بە بۆچوونی ئێمە هەیە، هەمان فۆرمولەی پێشووی بەرجامە ، واتە متمانەکردن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆکان.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی چینی سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی قسەی کرد.

عێراقچی زیاتر جەختی لەوە کردەوە: ئێمە هێشتا ئامادەین بەبێ دواکەوتن بچینە ناو دانوستانێکی بنیاتنەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەمان؛ دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

News ID 53410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha