بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: هەڵوێستی ئێران هەمبەر یەمەن نەگۆڕە. هەر لە سەرەتای قەیرانی 2015 ەوە ئێران پاڵپشتی لە ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکان و ئاگربڕ و گفتوگۆ و گرتنە بەری ڕەتوی ئاشتیخوازانە کە ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی یەمەن دابنێت، کردووە.
ناوبراو جەختی کرد: هاوپەیوەند بە دۆخی دەریای سوور، ئێران جارێکی دیکە لەسەر بەڵێنی خۆی بۆ دابینی ئاسایشی هێڵی پاپۆڕوانی نێودەوڵەتی جەخت دەکات. تۆمەتەکان لەسەر دەستێوەردانی ئێران لە دەریای سوور، پاگەندەی بێ بنەمان کە بۆ چڕ کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و بیانوویەکە بۆ ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داڕێژراوە.

ئیرەوانی لە وەڵا بە تۆمەت لێدانی ئەمریکا و بریتانیا کە بە هاندانی نوێنەری ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایش هاتە ئاراوە، وتی: تۆمەتی دەستێوەردانی ئێران لە دەریای سوور، پاگەندەیەکی بێ بنەمایە.
News ID 53356
Your Comment