AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٩ ٢١:٢٧

ئۆجەلان گڵۆپی سەوزی هەڵکرد

ئۆجەلان گڵۆپی سەوزی هەڵکرد

سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە پەیامێکیدا لە زیندانی ئیمرالی تورکیا جەخت لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەممە، 28ی دوازدەی 2024، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لە ئیمرالی سەردانی ئۆجەلانیان کرد و ئەمڕۆ ڕاگەیێندراوێکیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

ڕاگەیێندراوێکە دەڵێت دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان باشە و "ورەی زۆر بەرزە." هەروەها دەڵێت شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیا و ناوچەکەیان کردووە و "ئەو هەڵسەنگاندنانەی بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد کردنی، زۆر گرنگ بوون."

شاندەکە دەڵێت ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری "چارەسەری ئەرێنیی" پێشکێشکرد و چوارچێوەی گشتیی بیرۆکە و روانگەکانی بەم شێوەیە خستەڕوو:

سەرلەنوێ پتەوکردنەوەی برایەتی تورک و کورد نەک هەر بەرپرسیارێتییەکی مێژوویییە بەڵکوو گرنگییەکی چارەنووسساز و بەپەلەیەی هەیە بۆ هەموو گەلان.

بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، زۆر گرنگە کە هەموو بازنەکانی سیاسی لە تورکیادا دەستپێشخەری بکەن و بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە هەنگاو بنێن و بەشداری ئەرێنی بکەن بەبێ ئەوەی لە حیساباتی تەسک و کاتییەکان گیر بخۆن. یەکێک لە گرنگترین پلاتفۆرمەکانی ئەم بەشداریانە بێ گومان ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا (پەرلەمان) دەبێت.

ڕووداوەکانی غەززە و سوریا دەریانخستووە کە چارەسەری ئەم کێشەیە، کە هەوڵ دەدرێت بە دەستێوەردانەکانی دەرەکی زیاتر ئاڵۆز بکرێت، چیتر ناتواندرێت دوابخرێت. هەروەها بەشداری و پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەنرخن بۆ سەرکەوتن لەم پرۆسەیە گرنگ و جدییە.

من لێهاتوویی و ئیرادەی پێویستم هەیە بۆ ئەوەی بەشدارییەکی ئەرێنی لەو هاوکێشە نوێیەدا بکەم کە بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئەردۆغان هێزیان خستووەتە بەری.

شاندەکە ئەم هەڵوێست و ڕێبازەمان لەگەڵ هەردوو بازنەی دەوڵەت و سیاسییەکان هاوبەش بکات. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی پێویست بنێم و بانگەوازەکە بکەم.

هەموو ئەم هەوڵانە وڵات دەبەنە ئەو ئاستەی کە شایەنیەتی و هەروەها دەبێتە ڕێنیشاندەرێکی زۆر بەنرخ بۆ وەرچەرخانێکی دیموکراسی.

ئەم سەردەمە بۆ تورکیا و ناوچەکە سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە.

News ID 53335

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha