AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٥ ١٩:٣٤

تیرۆریستان لە حومس و تەرتووس تەقەیان لە خەڵک کرد

تیرۆریستان لە حومس و تەرتووس تەقەیان لە خەڵک کرد

تیرۆریستانی "تەحریر شام" دوای سووکایەتیکردن بە گڵکۆی کەسایەتییەکی دیاری عەلەوی، دەستیان کردە تەقە کردن لە خۆپیشاندەران لە "تەرتووس" و "حومس".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووتاندنی گڵکۆی شێخ ئەبوو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن ئەلخوسیبی، کەسایەتی دیاری عەلەوییەکانی سووریا لە شاری حەلەب، ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا شایەتی ناڕەزایەتی دژ بە تیرۆریستانی تەحریرولشام بوو.

هەر لەو پێوەندییەدا دانیشتوانی شاری "جەبلە" لە "لازقیە"، "تەرتووس"، "حومس" و چەند شارێکی دیکەی سووریا ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە نائەمنی و سووکایەتیکردن بە هێما ئاینیەکانی عەلەوییەکان و پیرۆزییەکانی ئایینە جیاوازەکان.

لە تەرتووس و حومس، تیرۆریستانی تەحریر شام تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و لەگەڵیان تێکهەڵچوون. لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا لە تەرتووس 2 کەس کوژراون و 4 کەسیش بریندار بوون و چەند کەسێکی دیکەش لە حومس بریندار بوون.

News ID 53277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha