بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لوبنان بە ئاماژە بە پابەندی و پاڵپشتی حزبوڵڵا لە غەزە وەک ئەرک و بایەخی هەموو خەڵکانی عەرەب و موسڵمان، وتی: دوژمن دەیەوێ هەر جۆرە بەرخۆدانێک کە لە بەرامبەر پلانی پەرەئەستێنانە و داگیرکەرانەیان لە ناوچەدا دەوەستێت، لەناوی ببات.
وتیشی: ئێمە ئامانجی دوژمن بۆ لەناوبردنی بەرخۆدانمان تێکشکاند و شارۆچکەنشینانمان ناچار لە کۆچبەری کرد، بەلام تەنیا دەسکەوتی دوژمن شەهیدکردنی فەرماندەکانمان بوو کە بۆتە برینێک لە سەر دڵمان.
شێخ قاسم جەختیشی کرد: ئێمە هیچکات تەسلیم نەبووین و نابین و دوژمن تێگەیشت کە ناتوانێ ئامانجەکانی خۆی بۆ لەناوبردنی حزبوڵڵا و گەڕاندنەوەی شارۆچکەنشینان و زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ لە رێگەی لوبنانەوە بە ئەنجام بگەیێنێت، هەر بۆیە ناچار لە قبووڵکردنی ڕێککەوتنی وەستاندنی دەستدرێژییەکانی بوو.
Your Comment