بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا هاکان فیدان ئیدعای کرەدووە کە ئەنقەرە ئێران و ڕووسیای ڕازی کردووە کە دەستێوەردان نەکەن لە هێرشی شۆڕشییەکانی سووریا و ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، هەواڵە گەیشتووەکان بە ڕۆژنامەی "تاران تایمز" نیشان دەدەن کە ئەم هەواڵانە بەپێچەوانەی ئەو شتەن کە لە دۆحەی قەتەرەدا کراوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانە کە تاران تایمز دەستی خستووە، لە ڕێککەوتنی دۆحەدا کە لە لایەن عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێرگی لاڤرۆف واژۆ کراوە، لایەنەکان ڕێککەوتوون کە پرسی سووریا بە شێوەی سیاسی بچێتە پێش و چارەسەر بکرێت و دەوڵەتی ئەسەد و شۆڕشییەکان پێکەوە گفتوگۆ بکەن.
Your Comment