AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢١ ٠٨:٤٢

ئێران بۆ وڵاتانی ئەورووپی: وەڵامی هەر چەشنە هەوڵێک دەدەینەوە

ئێران بۆ وڵاتانی ئەورووپی: وەڵامی هەر چەشنە هەوڵێک دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمشەو لە کاردانەوە بە بەیاننامەی 3 وڵاتی ئەورووپی وتی: بە هەر چەشنە هەڵسوکەوتێکی بەرانبەر و نایاسایی لە چوارچێوەی مافی یاسایی خۆمان و بە شێوەی گونجاو وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندەکان لە بەیاننامەی هاوبەشی وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران، جەختی کرد: بڕیاری ئەم دواییە بۆ چالاک کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سانتریفیوژە پێشكەوتووەکان، لە چوارچێوەی مافی ئاسکرای ئەندامانی ئێن پی تی و بە ڕاگەیاندنی پێویست و لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئتۆمی ئەنجام دراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری سێ وڵاتی ئەورووپی لە ژێنێڤ وتی: ئێران هەر بڕوای بە هاوکاری ساخێنەر لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر هەیە. لە هەمان کاتیشدا کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی هەر چەشنە هەڵسوکەوتێکی بەرانبەر و نایاسایی لە چوارچێوەی مافی یاسایی خۆی و بە شێوەی گونجاو دەداتەوە.

وتیشی ئەم دۆخەی ئێستا دەرەنجانی چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کەم کاری وڵاتانی ئەورووپییە نەک چالاکییەکانی ئێران.

News ID 53084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha