بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی کە زامنی پڕۆسەی ئاستانەن لە دۆحە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشی ئاستانە گروپێک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بەڕێوەچوو لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز فێدرسۆن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بەم کۆبوونەوەیە کرد.
ئەوەشی خستەڕوو: بابەتی هەنووکەیی و زۆر جددی لە سووریا تاوتوێ کران. لە نێوان هەموو بەشداربوواندا کۆدەنگی لەسەر ئەوە بوو کە پێویستە دەستبەجێ پێکدادانەکان کۆتایی پێبێت.
وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: پێویستە ڕێز لە ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری سووریا بگیرێت و لەو بارەوە ئاماژە بە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
گرنگترین شت دەستپێکردنی دیالۆگی سیاسی نێوان حکومەتی سوریا و گروپە شەرعیەکانی ئۆپۆزسیۆنە.
عێراقچی زیادی کرد: ئەوەی وروژێنرا داواکارییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوو، بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا. هەروەها ڕاوێژکاری خۆم لەگەڵ حکومەتی سوریادا دەبێت، ڕوسیاش ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژ، ئێمەش ئەو ڕاوێژکاریانە لەگەڵ حکومەتەکانی تریش ئەنجام دەدەین و کارەکان بەرەو پێشەوە دەبەین.
Your Comment