وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئیتلاعاتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگهێشتی بەرپرسانی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا گەشتێکی بۆ ئەم وڵاتە دەستپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵدەریی وەزارەتی ئیتلاعات،  حوجەتولئیسلام سەید مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعات و شاندی هاوڕێی لە بەرلین  لەگەڵ بەرپرسانی ئیتلاعاتی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا دیدار و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.
هەروەها وەزیری ئیتلاعات لە ئەم گەشتەیدا لە کۆڕی فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە گرینگایەتی و تایبەتمەندیی کار لە باڵوێزخانەکانی دەرەوەی وڵات بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران، خوازیاری پێوشوێنگیری ورد و خێرا بە دۆخی ئێرانیەکانی دەرەی وڵات وێڕای پاراستنی گەورەیی و لەبەرچاوگرتنی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران  بوو.
ناوبراو زیادی کرد: ناساندنی بەستێنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکمایەتییە کاریەکانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵاتە.

News Code 5296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =