بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه، "سێ لە شەڕڤانانمان لەکاتی وەڵامدانەوەی هێرشی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات شەهیدبوون".
27ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ چه‌كدارانی تەحریری شام (پێشتر بەرەی نوسرە پێش جیابوونەوە لە قاعیدە) و گرووپه چه‌كداره بچوكه‌كانی دیكه‌ی سووریا دەستیان بە هێرشێکی بێ وێنە کرد، کە بە توند‌وتیژترین هێرش دادەنرێت لە ساڵانی ڕابردودا لە پارێزگای حەلەب، کە توانی پێشڕەوی بکات هاوتەریب لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی دەیان شارۆچکە و گوندی دو پارێزگای ئیدلب (باکوری ڕۆژئاوا) و حەمای دراوسێ.
Your Comment