AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٨:٥٢

هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

ئیبراهیم قادری، هونەرمەندی ناوداری بواری مۆسیقای کوردی لە تەمەنی 90 ساڵان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ دوانیوەڕۆ 29 ی خەزەڵوەری 1403 ئیبراهیم قادری گۆرانیبێژی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد لە تەمەنی 90 ساڵان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە هونەرمەندانی ناسراوی کورد لە ساڵی 1313 لە گوندی عیساکەند و لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست لەدایک بوو و لە ساڵی 1320ەوە بە شێوەی فەرمی پێی نایە مەیدانی هونەری مۆسیقاوە.

مامۆستا قادری زیاتر لە 100 ئاوازی بەرهەم هێناوە و لە ڕیزی هونەرمەندانی سەرکەوتوو بوو. ناوبراو هەروەها نزیک بە 700 ئاوازی لە مامۆستایانی دیکەوە بە شێوە و سەبکی خۆی وتووەتەوە.

News ID 52761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha