AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٠:٣٢

ئێران: هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل پشت گوێ نەخراوە

ئێران: هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل پشت گوێ نەخراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێرشه نوێیەکەی ئیسرائیل بۆ  سەر ئێران شایستەی کاردانەوەیه و ئێمه دەستبەرداری مافی کاردانەوەی خۆمان نەبووین و له کاتی گونجاو و بەو شێوەیە که به شیاوی دەزانین کاردانەوەمان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ئامادەبوونی فەرماندە و ئەرکانی گشتیی سپای پاسداران و لە وەڵامی پرسیاری فەرماندەکانی سوپای پاسداران سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی بەڵێنی ڕاستی 3 ، وتی: ئێوە دەبێت وەڵامی ئەمە بدەنەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە؛ ئێمە ڕامانگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی ڕژیمی ئیسرائیل لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشکرکێشییەکی نوێیە. بەڵێنی دووەمی ڕاستی هاوشێوەی بەڵێنی 1ی ڕاستی ئۆپەراسیۆنێکی بەرگری بوو. هەروەها ئەم هێرشە نوێیە شایەنی کاردانەوەیە، ئێمەش دەستبەرداری مافی کاردانەوەمان نەبووینە و لە سەردەمی خۆماندا و بەو شێوەیەی کە بە گونجاو دەزانین کاردانەوەمان دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی تایبەت و زۆر زیرەکانە و بە تەکتیک مامەڵەمان لەگەڵدا کرد، بڕیارەکانمان بەپەلە و هەستی نەبوون و بۆ بەڵێنی ڕاستی 3یش وا نابێت.

News ID 52748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha