بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی مەکتەبی نەسروڵڵا بە خوێندنەوەی ئایەی 23 ی سوورەتی ئەحزاب وتی: «مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ رِجَالࣱ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَیۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَیٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن یَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِیلࣰا» میوانانی بەڕێز بەخێر بێن بۆ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگتنی یادی سەید حەسەن نەسروڵڵا، چل ڕۆژە لە دوور برای گەورەمان، سەیدی ئازیزمان داخدارین.
ناوبراو وتی: بە ڕوانگەی ئیلاهی شەهادەتی نەسروڵڵای موجاهید بۆ ئەو و بۆ بەرەی بەرخۆدان شکست نییە، شەهادەتی ئەو زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دەمامکی بکوژە جەهەندەمییەکان لادەبات و بێ هۆیی سازان لەگەڵ ئەو جەنایەتکارانە نیشان دەدات.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: شەڕیک بە ڕەوایی تەواوی ئەخلاقی، دینی و مرۆیی بە پێی قسەکانی نەسروڵڵا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلە و ئەمڕۆش ڕێبەری ئێران دەڵێت هەر گورزێک لە ئیسرائیل بدرێت لەلایەن هەر کەس و هەر گرووپێکەوە خزمەت بە ناوچەکە و بە گشتی مرۆڤایەتییە.
قاڵیباف ڕایگەیاند: ئەوە حزبوڵڵا بوو کە بە فیدا کردنی گیانی منداڵەکانی هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵ کرد. ئەمڕۆکە جیهان و بەتایبەتی ئەورووپا ئاسایشی خۆی قەرزداری شەهید نەسروڵڵایە، حزبوڵڵا نیشانەی ئاشتی و سەقامگیرییە و ئەگەر بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسایا ئاشتیان دەویست ئەبوا سەگی ناوچەکەیان هێور بکردایەوە، نەک فەرماندەکانی حزبوڵڵا بە بۆمب و دیکە ئامێرە سەربازییەکان تیرۆر بکەن.

Your Comment