بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ گەڵ ڕۆژنامەی سپیگێلی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەگەری چوونی ناوچەکە بۆ شەڕێکی گشت گیر هریر بەڵام ئەوە شتێک نییە کە ئێمە بمانەوێت بەڵکوو پرسێکە کە ئیسرائیل دەیەوێت ڕوو بدات. لە یەکساڵی ڕابردوودا کە ئیسرائیل جەنایەتەکانی خۆی لە غەززە درێژە دەدا، چەندین جار تێکۆشی ئیران بخاتە نێو شڕێکی بەربڵاوەوە بەڵام ئێمە بووین کە بە وشیاری و زیرەکییەوە ڕێگریمان کرد لە شەڕێکی بەربڵاو. بەڵام من لەگەڵ ئێوە هاوڕام لە ئەو پرسەدا کە هەندێک جار دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت ئەگەر ئیسرائیل درێژە بداتە یارییەکەی خۆی بەدڵنیاییەوە وەڵامی گونجاو وەردەگرێت.
عێراقچی وتیشی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگایەتی نییە، ئێمە سیاسەتەکانی خۆمان شوێنگیری دەکەین. ڕوانگەی خۆمان راشکاوانە ڕادەگەیەیێنین و بەدوای تەشەنە سەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە نین بەڵام خۆمان بۆ وەڵام بە هەر جۆرە هێرشێکی نوێی ئیسرائیل ئامادە دەکەیەن و بە مافی ڕەوای خۆمانی دەزانین.
وەزیری دەرەوە وتیشی: وەڵامی ئێمە لە کاتی گونجاو و بە شێوەی گونجاو دەبێت. بەم پێیە ئێمە بەس بە پێی بەرژەنەوەدییەکانی خۆمان دەچینە پێشەوە و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و هیچ فاکتەرێکی دیکەش بەرژەوندییە نەتەوەییەکانی ئێمە ناخاتە ژێر کاریگەرییەوە.
Your Comment