AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٦ ١٨:١٠

لە لێدوانێکدا:

ئەمینداری حزبوڵا: بەرەی شەڕ تاقە شوێنی دیاریکەری شەڕەکەیە

ئەمینداری حزبوڵا: بەرەی شەڕ تاقە شوێنی دیاریکەری شەڕەکەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانیدا جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی لە شەڕ دژی لوبنان سێ ئامانج دەپێکێ و لە پێش هەموواندا بەدوای لەناوبردنی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین" شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتاردانی ئەوڕۆدا جەختی کرد: ئێمە بەرەوڕووی شەڕێکی دەستدرێژکارانە لە لایەن ڕژیمی زایۆنی لە دژی لوبنان بووینەتەوە.

ناوبراو وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق و یەمەن بۆ پاڵپشتیان لە بەرخۆدان، وتی: ڕژیمی زایۆنی لە شەڕ دژی لوبنان سێ ئامانج دەپێکێ و لە پێش هەموواندا بەدوای لەناوبردنی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانە. دووەم دەیەوێ لوبنان داگیر بکات و سێهەم بەدوای داڕشتن و گەڵاڵەدانی ڕۆژهەلاتی ناوینی نوێیە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا جەختی لەوەش کرد: بەرەی شەڕ تەنیا بابەتێکە کۆتایی بەم شەڕەی ناوچە دەهێنێت و گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە نیشانی داوە کە ئەرتەشی زایۆنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان تۆقیوەە و خۆ دەبوێرێت.
شێخ نەعیم بە داکۆکی لەوەی کە بەرخۆدان دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەبێت، وتیشی: فەلەستین خۆڕاگر و پاوەجێیە و سەرەڕای شەڕ و جەنایەتی دوژمن، سەردەکەوین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گەردەلوولی ئەقسا بوارێکی نوێی کردۆتەوە جیاواز لەوی پێشتر لە ناوچەکەدا بوو، ڕایگەیاند: ئێمە چاوەروانی شەڕمان دەکرد، بۆیە خۆمان بۆ ئامادە کرد و ئێستا لە قۆناغی بەرگری لە بەرامبەر دەستدرێژیی زایۆنییەکانداین و هەموو خەباتکارانی بەرخۆدان سەرلەپێناوانی شەهیدبوونن و لە مردن ناترسن.
شێخ نەعیم وێڕای ئاماژە بە توانای ڕژیمی زایۆنی لە هێزی ئاسمانیدا لە سای پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، ڕاشیگەیاند: ئێمە چەک و تواناییەکی بێ‌هاوتاترمان پێیە و ئەویش دەیان هەزار شەڕکەری ڕاهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنە.

News ID 52582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha