ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ عوسمان گوڵپی: پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکنایەت تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی و پارتی چەند مانگی داهاتوو بەم دۆخەی ئێستا دەهێڵنەوە و دەچنە نێو هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، لە دوای تەواوبونی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەردوولا جارێکیتر دەست بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکەن و پۆستەکانی هەرێم و بەغداد دەکەنە یەك پاکێجی گفتوگۆ لەسەر کراو
ڕێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کاریگەری لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی هەرلایەکیان دەبێت، بۆیە بۆ قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش پێویستیان بەم خیتابەی ئێستا هەیە و درێژەی پێ دەدەن، بەتایبەت بۆ یەکێتی چونکە ئەم حیزبە ئەوەندە ئاستی چاوەڕوانی جەماوەرەکەی بەرزکردۆتەوە کە زۆر زەحمەتە بەو چاوەڕوانیەوە کابینە پێکبێت.
بانگەشەکردنی هەر لایەکیان بۆ کۆکردنەوەی ٥٠+١ پەرلەمانی قسەی میدیایی و درێژەدانە بەو دۆخە تەشەنوجاویە، ئەگەرنا پارتی و یەکێتی هەردوولا باش دەزانن کە هیچ کامێکیان ناتوانن بەبێ ئەویتریان حکومەت پێکبهێنێت، پارتی ٨٠ کورسی پەرلەمانیش کۆبکاتەوە ناتوانێ کابینەی نوێ پێکبهێنێ و یەکیەتیش بە هەمان شێوە، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە دوو زۆنی زەردو سەوزە و دەبێت لە نێوان ئەم دوو زۆنەدا حکومەت پێکبێت و بەشداری هەر هێزێکیتریش بۆ ڕەنگکردنی وێنەکەیە لەو چوارچێوەیەدا
(هەموو هەڵبژاردنێ بە ئامانجی پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەم هەڵبژاردنە بە ئامانجی پێکنەهێنانی ئەنجامدرا).
Your Comment