بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆهات عەفرین لە فەرماندە باڵاکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ)، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، وێرانەی ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەوی تورکیا لە کوردستانی سووریادا دەیکات جەنایەتی جەنگییە و کاتی ئەو هاتووە کە تورکیا لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی ٢٧ کەس لەوان چەندین منداڵ، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕاشیگەیاند: تورکیا بە هێرشە بێبەزییەکانی خۆی بۆتە هۆی مەرگ و برینداربوون و ئاوارەیی خەڵکێکی زۆری مەدەنی و بەو کارەی وێڕای تەشەنەدان بە ناهومێدی جەماوەری لە ڕێگەی ستراتژیی شەڕی تایبەتییەوە بۆ ڕاوەدوونانی خەڵکی خۆجیی، هەموو یاساکانی مرۆیی بەزاندووە.
عەفرین هەروەها ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەولەتی هەمبەر بە جەنایەتەکانی تورکیا گرت و جەختی کرد: ئەو بێدەنگییە تورکیای بۆ درێژەدان بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەرخەیانتر و ملهۆرتر کردووە.
Your Comment