بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بریتانیا یەکشەممە شەو، شەشی خەزەڵوەر لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.
عێراقچی وێڕای شرۆڤەی هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی و بەرگری ئێران، داوای ڕاگرتنی پاڵپشتی تەقەمەنی و سیاسی لە ئیسرائیل کرد و جەختی کرد کە ئێران بۆ جێبەجێ کردنی مافی سروشتی و یاسایی خۆی بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی بە پێی مافی نێودەوڵەتی دوودڵ نابێت.
وەزیری دەرەوە هەروەها لەسەر پێداویستی هەوڵی بەپەلەی کۆمەلگای جیهانی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئیسرائیل کە لە ڕاستیدا لە درێژەی جەنایەتەکانی لە غەززە و لوبنانە جەختی کرد و داوای هەڵوێستی بەپەلە بۆ خستنە ژیر پرسیاری بەرپرسانی ئیسرائیل و کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی لە غەززە و لوبنانی کرد.
هەروەها دەیڤیڤ لامیش بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە، لەسەر دان بەخۆداگرتنی هەموو لایەنەکان بە مەبەستی بە ئەنجام گەییشتنی هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و ناسەقامگیری لە ناوچەکە جەختی کرد.
Your Comment