AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢ ١٩:١٨

کوژراو و برێندار هەیە؛

هێرشی تیرۆریستی بۆ ناوەندی هەوافەزای ئەنقەرە

هێرشی تیرۆریستی بۆ ناوەندی هەوافەزای ئەنقەرە

لە هێرشی تیرۆریستی بۆ ناوەندی پیشەسازی هەوافەزای ئەنقەرە، یەک کەس کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، میدیاکانی تورکیا لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پتشەسازی هەوافەزای "توساش" لە ئەنقەرە هەواڵیان دا.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا، یەک کەس کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

عەلی یێرلیکایا بە ئاماژە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدئۆیی لە تیرۆریستان لەکاتی دابەزین لە تاکسییەک، ڕاشیگەیاند: دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی توساش لە دامەزراوەکانی پیشەسازیی هەوافەزای تورکیا لە کۆهامانکازانی ئەنقەرە و بەرزبوونەوەی دەنگی دەسترێژییەکان، کرێکاران بۆ پەناگا ڕاگوێزراون.

News ID 52375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha