بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تالب محەمەد کارناسی بواری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه"، هەلومەرجی ئاڵۆز و دژواری ئابووری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و هەژاریی خەڵکی شارەکان و کۆچبەری گەنجان بۆ هەندەرانی بە هۆکارە سەرەکییەکانی کشانەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی کوردستان زانی، وتی: زاڵبوونی هەندێک حزبی کوردستانی بە سەر زۆربەی دامودەزگاکان و لەوان دەزگای ئاسایش لە هۆکارەکانی تری ئەم کشانەوەیە.
تالب محەمەد بە ئاماژە ەبوەی کە هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی کوردستان یارمەتییەکی ئەوتۆی گۆڕانی بنەمایی لە هەرێمی کوردستاندا نادات، جەختی کرد: بەربژێرانی سەربەخۆ و ئەو حزبانەی کە توانای ماڵیان نییە و دەستڕۆیشتوو نین، لە ڕکابەریی حزبە دەستڕۆیشتووەکانی تر شانسێکی زۆریان بۆ سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنانەدا نەبووە.
Your Comment