بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕووداوە ئەدەبی-هونەرییە کە ساڵانە لە لایەن یانەی ئەدەبیاتی هاوچەرخی (Hausautor) لە سێ بەشی داهێنان، وەرگێڕان و وەرگرتن بەڕیوە دەچێت، خاتوو تریفە کەریمیان شانۆنامەنووسی کوردی سەقزی بە شانۆنامەی "باڵی مەیموون" لە نێوان ١٧٠ بەرهەمی بەشداربوو لە نووسەرانی جیهانی، بۆ ئاوێتەکردنی لێهاتووانەی ئەدەبی کلاسیک و کەڵکەڵەکانی مرۆڤی هاوچەرخ، تەندیسی زێڕینی بەشی وەرگرتنی مسۆگەر کرد.
باڵی مەیموون کە پێشتر بە زمانی کوردی و لە لایەن بڵاوگەی گوتارەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەسەرهاتی کوردێکی کۆچبەرە کە خۆی بە شالیر دەزانێ و تا بەریتانیا بە ڕێگەیەکی پڕ لە مەترسیدا هەڵدەفڕێت.
Your Comment