AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٤ ١٧:٥٥

جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا:

دەتوانین جێ‌جێی سەرزەوینەداگیرکراوەکان بکەینە ئامانج

دەتوانین جێ‌جێی سەرزەوینەداگیرکراوەکان بکەینە ئامانج

شێخ نەعیم قاسم جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی بۆتە دێوزمەیەکی دڕندە کە تاقەتی دۆڕان لە بەرخۆدانی نییە، بەڵام ئێمە ئەو دێوزمەیەمان گەڕاندۆتەوە تەویلەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە سێهەمین وتاردانی دوای شەهیدبوونی شێخ حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئیسرائیل و ئەوانی لە پشت سەریدان، خەریکی شەڕئاژوێی و کۆمەڵکوژین و دەبێ ئێمە لە بەرامبەریاندا بوەستین و هەڵوێستی جیدیمان بێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل ڕژیمێکی داگیرکەرە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ هەموو جیهان و ناوچەکە، وتیشی: ئەو ڕژیمە پشتئەستوورە بە کۆمەڵکوژی و ئاوارەکردن و ئیسرائیل دڵخۆشە بە پاڵپشتیی ڕەهای ئەمریکا و بەو جەنایەتانەی دیتران دەخاتە مەترسییەوە.

شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە مافی فەلەستینییەکان بۆ وەدەرنانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی ڕایگەیاند: گەردەلوولی ئەقسا ئەنجامی ٧٥ ساڵ داگیرکاری بوو و ئەوە مافێکی ڕەوایە. ئێمە لە لوبنان خۆمان لە فەلەستین بەجودا نابینین و ناوچەش لە فەلەستین جودا نابینین و تەنیا بە بەرخۆدان دوژمنی زایۆنی وەدەر دەنرێت.

جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بە پێداگری لە زەروورەتی ئاگربڕی غەزە، ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی ئێستاکەی ناوچە، پڕۆژەیەکی پەرەئەستێنانەیە و فەلەستین دەبێ ئازاد بکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشی مووشەکیی بەرفراوانی حزبوڵلا لە دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی بۆتە دێوزمەیەکی دڕندە کە تاقەتی دۆڕان لە بەرخۆدانی نییە، بەڵام ئێمە ئەو دێوزمەیەمان گەڕاندۆتەوە تەویلەکەی و جێ‌جێی سەرزەوینەداگیرکراوەکان بکەینە ئامانج.

News ID 52256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha