بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیس شۆڕای ئیسلامی لە میانەی وتاردانی لە یەکێتی نێوانپەرلەمانی جیهانی وتی: من راستەوخۆ لە بەیرووتەوە هاتوومەتە ئێرە، لە میانەی وێرانیی بۆردوومانەکان کە تێیدا خەڵکی سفیل شەهید دەبن و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون و من لێرە دەنگی خەڵکی چەوساوە و بەهێزی لوبنانم.
قالیباف وتیشی: ڕژیمی زایۆنی پێی وابوو بە تیرۆری مرۆڤێکی بەرز و گەورەی وەک نەسروڵڵا توانیویە کۆتایی بە بەرخۆدان لە لوبنان بێنێت، بەڵام شکستە یەک لە دوای یەکەکانی زەوینی و ئۆپەراسیۆنی گوڵان بە ڕژیمی نیشانی دا حزبوڵڵا زیندووە و لە لایەن لوبنانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
سەرۆکی مەجلسی جەختی لەوەش کرد: خەڵکی مەدەنی کە بەپێچەوانەی هەموو یاساگەلی نێودەوڵەتی و بە بەرچاوی خەڵکی جیهان دوکوژرێن و بریندار یان ئاوارە دەبن، چاوەروانی هەوڵی ئێمەن کە بۆ یارمەتیی ئاوارەکان و هەروەها بۆ ئاگربڕێکی پاوەجێ لە پێناو کۆنتڕۆڵی جەنایەتە دژە مرۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی هەنگاو هەڵگرین.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتیی ئێران لە هەر جۆرە ئاگربڕێکی جێی ڕەزامەندیی دەوڵەت و پەرلەمان و بەرخۆدانی لوبنان ڕایگەیاند: بەرەوڕووی ڕژیمێکین کە نە تەنیا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی کوشتووە و شانازی پێوە دەکات.
Your Comment