AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٣ ٢١:٣٠

قالیباف لە یەکێتی نێوان‌پەرلەمانی جیهانی:

بەرەوڕووی ڕژیمێکین کە زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی کوشتووە

بەرەوڕووی ڕژیمێکین کە زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی کوشتووە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە میانەی وتاردانی لە یەکێتی نێوان‌پەرلەمانی جیهانی وتی: بەرەوڕووی ڕژیمێکین کە نە تەنیا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی کوشتووە و شانازی پێوە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیس شۆڕای ئیسلامی لە میانەی وتاردانی لە یەکێتی نێوان‌پەرلەمانی جیهانی وتی: من راستەوخۆ لە بەیرووتەوە هاتوومەتە ئێرە، لە میانەی وێرانیی بۆردوومانەکان کە تێیدا خەڵکی سفیل شەهید دەبن و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون و من لێرە دەنگی خەڵکی چەوساوە و بەهێزی لوبنانم.

قالیباف وتیشی: ڕژیمی زایۆنی پێی وابوو بە تیرۆری مرۆڤێکی بەرز و گەورەی وەک نەسروڵڵا توانیویە کۆتایی بە بەرخۆدان لە لوبنان بێنێت، بەڵام شکستە یەک لە دوای یەکەکانی زەوینی و ئۆپەراسیۆنی گوڵان بە ڕژیمی نیشانی دا حزبوڵڵا زیندووە و لە لایەن لوبنانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

سەرۆکی مەجلسی جەختی لەوەش کرد: خەڵکی مەدەنی کە بەپێچەوانەی هەموو یاساگەلی نێودەوڵەتی و بە بەرچاوی خەڵکی جیهان دوکوژرێن و بریندار یان ئاوارە دەبن، چاوەروانی هەوڵی ئێمەن کە بۆ یارمەتیی ئاوارەکان و هەروەها بۆ ئاگربڕێکی پاوەجێ لە پێناو کۆنتڕۆڵی جەنایەتە دژە مرۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی هەنگاو هەڵگرین.

ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتیی ئێران لە هەر جۆرە ئاگربڕێکی جێی ڕەزامەندیی دەوڵەت و پەرلەمان و بەرخۆدانی لوبنان ڕایگەیاند: بەرەوڕووی ڕژیمێکین کە نە تەنیا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی کوشتووە و شانازی پێوە دەکات.

News ID 52239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha