AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ٠٨:٣٧

دوای شەهید بوونی سەید حەسەن نەسەوڵڵا:

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئەو ئەنجومەنە دەکات کە کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ شوێنگیری کردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجەیی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ساموئێل زبوگار سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵە ترسنۆکانە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات. بە پێی لێکەوتەکانی ئەو هەوڵانە لەسەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، کۆماری ئیسلامی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە هەوڵەکەی ئیسرائیل بە تواوەتی ئیدانە بکات.

ئیرەوانی ڕوونی کردەوە: جگە لە ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ شوێنگیری کردنی هیرشە تیرۆریستیەکانی ئیسرائیل و جەنایەتە بەردەوامەکانی ئەو ڕژێمە لە لوبنان و سەرتاسەری ناوچەکە بەڕێوە ببات.

News ID 51949

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha